نێیمار پێکانی نییە و یارییش بۆ پاریس سانجێرمان ناکات!

لە چەند رۆژی رابردوو بە گەرمی باس لە گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا بۆ  بارسێلۆنای ئیسپانی دەکرا، بەڵام دوای کۆبونەوەی ئیدارەی هەردوو یانە، تاوەکو ئێستا هیچ رێکەوتنێک لە نێوان بارسا و پاریس سانجێرمان نەکراوە و پێشبینیش ناکرێت بەم زوانە رێک بکەون.

هەفتەی رابردوو وەرزی نوێی لیگ وەنی فڕەنسی دەستی پێکردەوە و نێیمار بەهۆی پێکانەوە بەشداری یەکەم یاریی پاریس سانجێرمانی نەکرد، وابریارە رۆژی یەکشەممە پی ئێس جی لە دووەم یاریی خۆی لە وەرزی نوێ خولی فڕەنسی رووبەڕووی رین ببێتەوە، دووبارە زەحمەتە نێیمار لەگەڵ یانەکەی بەشداری یارییەکە بکات.

هەر یەک لە رۆژنامەکانی (لۆ پارزیانی فڕەنسی و سپۆرتی ئیسپانی) لە زاری تۆماس تۆخێلی بەڕێوبەری هونەری پاریس سانجێرمان بڵاویانکردووەتەوە کە ئەو راهێنەرە گوتویەتی:”نێیمار پێکان نییە و نازانم بۆ بەشداری مەشقەکانیش ناکات، بەڵام ئیتر تاوەکو چارەنوسی ئەو یاریزانە یەکلا نەبێتە لە پێکهاتەکەم پشتی پێ نابەستم و دەبێت پاریس هەرچی زووە چارەسەری بابەتی رۆیشتنی ئەو یاریزانە بکات”.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close