تەواو… پاریس سانجێرمان لە نێیمار بێ هیوابوو

لە چەند رۆژی رابردوو و بە تایبەت دوێنێ سێ شەممە، گفتوگۆکان بۆ  گواستنەوەی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا لە لایەن بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان ئەنجامدارن و لە دواین هەواڵی پەیوەست بەو یاریزانە، پاریس سانجێرمان تەواو بێ هیوابووە لە یاریزانە بڕازیلیەکە.

نێیمار لە یەکەم یاریی ئەم وەرزەی لیگ وەنی فڕەنسی بەهۆی سزادانیەوە نەیتوانی بەشداری بکات، ئەمڕۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی و ئیزابێلا بگلیاردی رۆژنامەنووس بڵاویانکردووەتەوە، نێیمار زەحمەتە لەم وەرزە یەک یارییش بۆ پاریس سانجێرمان ئەنجامبدات.

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان بەتایبەت سپۆرتی ئیسپانی ئاماژە بەودەدات، پی ئێس جی نێیماری لە پلانەکانی هێناوەتەوە دەرەوە و تاوەکو تەواو چارەنووسی یەکلا نەبێتەوە، لەگەڵ پاریس هیچ یارییەک ئەنجام نادات، بەجۆرێک ئەگەر پاریس سانجێرمان لەگەڵ هیچ یانەیەک نەگەیشتە رێکەوتن و دەرگای گواسنەوەکان داخران، ئەوکات یانە فڕەنسیەکە یاریی بە هێرشبەرەکەی دەکات.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close