كریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی پێكان بوو

كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی له‌ راهێنانه‌كان تووشی پێكان بوو، به‌مهۆیه‌وه‌ له‌ دوو یاریی دۆستانه‌ی كۆتایی ئه‌م هاوینه‌ی یانه‌كه‌ی داده‌بڕێت.

یانه‌ی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی ئاشكرایكردووه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ رانی چه‌پی تووشی گرژبوونی ماسوڵكه‌ بووه‌، به‌مهۆیه‌وه‌ ناتوانێت له‌ یاریی ئه‌مڕۆ كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی ڤیار پیرۆزا به‌رامبه‌ر تیپی دووه‌می یۆڤێنتۆس ئه‌نجام ده‌درێت، یاریی بكات و گومان ده‌كرێت له‌ دوایین دوو یاریی ئاماده‌كاریی ئه‌م هاوینه‌ داببڕێت.

پێكانه‌كه‌ی كریستیانۆ سووكه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی یۆڤێنتۆس ده‌یانه‌وێت به‌باشی بۆ گه‌ڕی یه‌كه‌می سێریا ئه‌ی ئاماده‌ بێت، كه‌ رۆژی 24ی ئه‌م مانگه‌ به‌رامبه‌ر پارما یاریی ده‌كات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close