مانچستەر ستی کەوتە نێو کێشەیەکی گەورە

پێشتر بارسێلۆنا و چێلسی لەسەر ئەم کارە سزایەکی قورسیان وەرگرت

دوای ئەوەی پێشتر یانەکانی بارسێلۆنا و چێلسی ئەم سزایەیان بەسەردا سەپا، نزیکە مانچستە ستی لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا سزایەکی قورستر بدرێت لەوە کە ئێستا بەسەری سەپا.

بەفەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، یانەی مانچستەر ستی ئینگلزی بەبری 370هەزار فڕانکی سویسری سزادرا، دوای ئەوەی یانەکە تۆمەتی گواستنەوەی یاریزانی خوار 18ساڵی بەسەردا سەپا.

سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، سزاکەی مانچستەر ستی بەوەندە کۆتایی نایەت، بەڵکو پێشبینی دەکرێت مانچستەر ستی سزایەکی قورستر بدرێت و لە بۆ ماوەی ساڵێک لە گواستنەوەی یاریزانان بێبەشبکرێت هاوشێوەی یانەکانی بارسێلۆنا  و چێلسی کە لە رابردوو ئەم سزایەیان بەسەردا سەپا.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close