ڤیدیۆ: گەنجێکی بێ قاچ بە شێوازێکی سەیر لەگەڵ محەمەد سەڵاح یاریی تۆپی پێ ئەنجام دەدات

لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان باس باسی ئەم گەنجە خاوەن پێداویستە تایبەتەیە

چەند گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەت پێش یاریی جامی سوپەری ئەوروپی سەرنجی هەموو جیهانیان بە سەرکردانیکردنی راهێنانەکانی لیڤەرپوول و چێڵسی راکێشاوە.

رۆژی سێشەممە لەوکاتەی یاریزانانی لیڤەرپوول و چێڵسی دوایین ئامادەکارییان بۆ یاریی ئەمشەوی جامی سوپەری ئەوروپی ئەنجام دەدا، چەند گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەت سەردانی راهێنانەکانی هەردوو یانەیان کرد و بۆ چەند خولەکێکیش یارییان لەگەڵ کردن.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی یەکێک لەو گەنجانە کە هەردوو قاچی پێوە نییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، ئەو گەنجە یاریی لەگەڵ محەمەد سەڵاحی هێرشبەری لیڤەرپوول دەکات.

ئەمشەو کاتژمێر 10:00 لیڤەرپوول و چێلسی لە ئیستەنبۆڵ لە یاریگای ڤۆدافۆن لە جامی سوپەری ئەوروپی بەیەک دەگەن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close