پاریس سان جێرمان بۆ فرۆشتنی نێیمار چاوەڕێی ڕیال مەدرید دەکات

 

دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا بەشیوەیەکی فەرمی گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی نێیمار لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان دەستپێکرد، ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە بەرپرسانی یانە فەرەنسییەکە چاوەڕێی ئەوەن ڕیال مەدریدیش بۆ گواستنەوەی نێیمار قسەی خۆی بکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) بڵاویکردوەتەوە کە 48 سەعاتی داهاتوو بۆ بابەتی نێیمار یەکلایی کەرەوە دەبێت، لەبەر ئەوەی سبەی پێنج شەممە سەرۆکی یانە گەورەکانی ئەوروپا کۆدەبنەوە، لەوێش هەلێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هەردوو سەرۆکی بارسێلۆنا و ریال مەدرید چاویان بە ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان بکەوێت، لە ڕۆژنامەکەدا هاتوە کە دوور کەوتنەوەی ریال مەدرید لە پۆگبا دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی پێرێز هەوڵی ڕازی کردنی نێیمار بدات و گرێبەستێک پێشکەش بکات و یاریزانە بەڕازیلییەکە لە بارسێلۆنا بڕفێنێت.

لە لایەکی دیکەوە ناسڕ خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان پێی خۆشە یاریزانەکە بچێتە ریال مەدرید نەک بارسێلۆنا لە کاتێکدا یاریزانەکە حەز دەکات بۆ یانەی بارسا بگەڕێتەوە و جارێکی دیکە لەگەڵ مێسی و سوارێز یاری بکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئەگەر دانیشتنەکانی بارسێلۆنا و پاریس پێشکەوتنی تێدا بەدی نەکراوە، لەبەر ئەوەی پاریس داوای پارە دەکات بارسێلۆناش دەیەوێت کەمێک پارە و یاریزان بە یانە فەرنسییەکە بدات، ئەو پێشنیارەش لە کۆبوونەوەی دوێنێ ڕەت کرایەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close