بە ڤیدیۆ .. دی ڕۆسی یەکەمین گۆڵی خۆی بۆ بۆکا جۆنیۆرز تۆمار کرد

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی جامی ئارجەنتین یانەی بۆکا جۆنیۆرزی ئارجەنتینی ڕووبەڕووی یانەی ئەلماگرۆ بووەوە و لەو یارییەش دانیلی دی ڕۆسی ئەستێرەی پێشووی ڕۆمای ئیتالی یەکەمین گۆڵی بۆ یانەی بۆکا تۆمار کرد.

لەم یارییە دی رۆسی لە خولەکی 28 بە لێدانێکی سەر گۆڵەکەی تۆمار کرد، یارییەکە تا خولەکی 82 بەو شێوەیە بەڕێوە بچوو، تا یاریزان مارتینێز گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد و یارییەکەش چوو بۆ لێدانی سزای یەکلاکەرەوە لەوێش بۆکا جۆنیۆرز شکستی خوارد و یارییەکەی دۆڕاند.

ڤیدیۆی گۆلەکەی دی رۆسی..

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close