كۆبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان له‌باره‌ی نێیمار كۆتایی هات

بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان ته‌نیا له‌م خاڵه‌ ناكۆكن

كۆبونه‌وه‌ی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان له‌ پاریس له‌باره‌ی چاره‌نووسی نێیمار داسێلڤا كۆتایی هات به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له‌ بارسێلۆنا ئاشكرایكردووه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان كه‌ له‌لایه‌ن ئێریك ئابیدال و لیۆناردۆوه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا كۆتایی هات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بگه‌نه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی، به‌ڵام وابڕیاره‌ گفتوگۆكانیان له‌ رۆژانی داهاتوو به‌رده‌وام بێت.

رۆژنامه‌ له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، هه‌ردوولا له‌سه‌ر چه‌ندین خاڵ گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتن، به‌ڵام بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت (فیلیپ كۆتینهۆ و ئیڤان راكیتیچ) له‌ به‌رامبه‌ر نێیمار بداته‌ پاریس سانجێرمان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بدات، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان داوای (100 ملیۆن یۆرۆ + فیلیپ كۆتینهۆ و سێمیدۆ) ده‌كات.

ئادریان سانچێزی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانیش ئاشكرایكردووه‌، گفتوگۆكان قۆناخی زۆر چوونه‌ته‌ پێشه‌وه‌ و ئابیدال و لیۆناردۆ له‌سه‌ر زۆربه‌ی خاڵه‌كان رێككه‌وتن، ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ و ناسر خلێفی گرێبه‌سته‌كه‌ یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close