تازەترین ئەنجامەکانی گفتوگۆی بارسێلۆنا و پاریس لەسەر گواستنەوەی نێیمار

 

لەهۆتێل xvle لە پاریس گفتوگۆی چڕ و پڕ لە نێوان نوێنەرانی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان لەسەر گواستنەوەی نێیمار دەستیپێکردوە و بەگوێرەی تازەترین هەواڵە دزە پێکراوەکان تا ئێستا هیچ ڕێکەوتنێک ڕووی نەداوە.

لەم بارەیەوە ئێزگەی (کادینا سێر)ی ئیسپانی لە هەواڵێکی بەپەلەی ڕایگەیاند کە یانەی پاریس سان جێرمان داوای 250 ملیۆن یۆرۆ دەکات و نایەوێت هیچ یاریزانێکیش لە نێو ڕێکەوتنەکە هەبێت، ئەوەش داواکارییەکی سەخت دەبێت گەر هەواڵەکەی کادینا سێر ڕاست بێت و ڕەنگە گواستنەوەی نێیمار ئەستەم بێت بۆ بارسێلۆنا گەر بەم شێوەیە بێت.

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی gol ئاماژەی کردوە کە پاریس سان جێرمان ڕازی بووە بەمەرجێک سیمیدۆ و کۆنتینیۆ و بری 50 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت، لە هەمان کاتدا ماڵپەڕە ئینگلیزییەکان ئاماژەیان کردوە کە پاریس سان جێرمان لەسەر داوای تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان دەیەێت عوسمان دیمبلی و کۆتینۆ بخاتە نێو ڕێکەوتنەکە .

بەپێی تازەترین هەواڵیش دانیشتنی یەکەم نێوان ئاریک ئەبیدال، بەڕێوەبەری بارسێلۆنا و لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی هاتوە و کەمێکی دیکەش دووەمین دانیشتن ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە ئۆفەری نوێ لە هەردوو یانەکە هەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close