ناوەڕۆکی یەکەم ئۆفەری بارسێلۆنا بۆ پاریس سانجێرمان ئاشکرابوو

شادەکەی بارسێلۆنا لە پاریسن

شاندێکی بارسێلۆنا بە سەرکردایەتی ئێریک ئابیدال لە پاریسە بۆ ئەوەی یەکەم ئۆفەر بۆ گەڕانەوەی نێیمار پێشکەشی پاریس سانجێرمان بکەن.

وێنەی ئێریک ئابیدالی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا لە پاریس بڵاوبووەتەوە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ پاریس سانجێرمان سەردانی فڕەنسایان کردووە.

کەناڵی ESPN ئاشکرایکردووە، یەکەم ئۆفەری بارسێلۆنا بۆ گەڕانەوەی نێیمار بریتییە لە 100 ملیۆن یۆرۆ و ئیڤان راکیتیچ و فیلیپ کۆتینهۆ، بەڵام بەرپرسانی پاریس سانجێرمان داوای پارەیەکی زۆرتر دەکەن.

کەناڵەکە ئاشکرایکردووە لەبەر ئەوەی ریال مەدرید وەڵامی داواکارییەکانی پاریس سانجێرمانی نەداوەتەوە، ئێستا نێیمار لە هەموو کاتێک زیاتر لە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close