رۆناڵدۆ: من تیپه‌كه‌م گۆڕیه‌وه‌، ناسناوم له‌گه‌ڵیان بردۆته‌وه‌

زۆرجار هانده‌رانی مێسی و رۆناڵدۆ كاتێك به‌رواردی ئه‌و دوو یاریزانه‌ ده‌كه‌ن، هه‌میشه‌ هانده‌رانی رۆناڵدۆ ئاماژه‌ به‌و خاڵه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رۆناڵدۆ توانیویه‌تی یانه‌كه‌ی و خوله‌كه‌ی بگۆڕێت و تیادا سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ به‌ده‌ست هێنانی ناسناوه‌كان، له‌ دواین لێدوانی رۆناڵدۆ هاوشێوه‌ی هانده‌رانی به‌راوردی خۆی له‌گه‌ڵ مێسی ده‌كات

له‌ دیكیومێنتاری كه‌ناڵی دازن كه‌ له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆئه‌نجامی داوه‌،رۆناڵدۆ باس له‌ به‌راواردی خۆی له‌گه‌ڵ مێسی ده‌كات و ده‌ڵێت : ” جیاوازی من له‌گه‌ڵ مێسی ئه‌وه‌یه‌، من توانیومه‌ یانه‌كه‌ی خۆم بگۆڕم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بتوانم ناسناوی چامیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی جیاواز به‌ده‌ست بهێنم

رۆناڵدۆ به‌ردوام بوو گوتی: ” من شه‌ش جار بووم به‌ گۆڵكاری چامپیۆنزلیگ، ئه‌و یاریزانانه‌ كه‌من كه‌ بتوانن پێنج ناسناوی چامپیۆنزلیگ ببه‌نه‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌یه‌ كه‌ ده‌توانم بڵێم خۆم سه‌لماندووه‌ له‌م پاڵه‌وانێتیه‌

رۆناڵدۆ له‌ وه‌سفی مێسی گوتی: “مێسی یاریزانێكی زۆر نایابه‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرم ده‌مێنێته‌وه‌،نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی چه‌ند باڵۆندۆرێكه‌، چونكه‌ هاوشێوه‌ی من سال دوای ساڵ له‌ لوتكه‌ی ئاستیه‌تی

له‌ كۆتایی رۆناڵدۆ گوتی:” به‌یانیان كه‌ هه‌ڵده‌ستم له‌ خه‌و، یه‌كه‌م شت كه‌ له‌ بیر و هزرمه‌، راهێنان و ئه‌نجامدانی كاری زیاتره‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین شت، ئه‌مانه‌ له‌به‌ر پاره‌ نیه‌، سوپاس بۆ خوا، پێویستم به‌ پاره‌ نیه‌، ته‌نیا ده‌مه‌وێت شوێنێكی گه‌وره‌ له‌ مێژووی تۆپی پێ داگیر بكه‌م

رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵان خاوه‌نی، پێنج ناسناوی چامپیۆنزلیگ جارێك له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد و چوار جار له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌ده‌ستی هێناوه‌ و پێنج خه‌ڵاتی باڵۆندۆره‌، له‌ به‌رامبه‌ردا مێسی ته‌مه‌ن 32 ساڵان خاوه‌نی پێنج خه‌ڵاتی باڵۆندۆره‌، به‌ڵام ته‌نیا چوار ناسناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ست هێناوه‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close