ڕیال مەدرید پۆگبا بەقوربانی نێیمار دەکات

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی بەرنامەی میرکاتۆی ئەم هاوینەی ریال مەدرید بەهۆی نێیمار جۆنیۆر بەر لە چەند ڕۆژێک لە دەستپێکی لیگای ئیسپانیا گۆرانگاری بەسەر هاتوە.

ڕۆژنامەی (زا سەن)ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی ریال مەدرید چیتر دوای پۆل پۆگبا ناکەوێت گەر ڕیکەوتنێک لەسەر گواستنەوەی نێیمار جۆنیۆر لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان ئەنجام بدات، بەپێی ڕۆژنامەکە ریال مەدرید ئامادەیە مووچەی 700 هەزار پاوەنی هەفتانە بدات بە نێیمار هەروەها 100 ملیۆن پاوەن و یەکێک لە نێوان مارسیلیۆ ئیسکۆ یان ڤاران بە پاریس بدات لەبەرانبەر هاتنی نێیمار جۆنیۆر بۆ ریال مەدرید،

ئاشکرایە کە زێدان پۆل پۆگبای ناوەڕستکاری مانچێستەر یۆنایتدی وەک ئامانجی یەکەمی دیاری کردبوو، بەڵام ئامادەبوونی پاریس بۆدەستبەرداربوون لە نێیمار پلانەکانی پێرێز و ریال مەدریدی گۆڕی و لە ئێستادا ڕکابەرییەکی سەخت هەیە لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ئەوەی نێیمار زامن بکەن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close