پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی نێیماری دیار کرد

پاریس سانجێرمان یەکەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی دیبالا پێشکەشی یۆڤێنتۆس کرد

رۆیشتنی نێیمار داسێلڤای بڕازیلی لە بارس سانجێرمان بووەتەوە شتێک کە دەبێت رووبدا و ئیتر مانەوەی ئەو یاریزانە لە ستاد دی فڕانس زەحمەتە، بۆیە یانەی فڕەنسیەکە شوێنگرەوەی نێیماری دەستنیشانکرد و ئەمڕۆ یەکەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەشی یانەکەی کرد.

رۆژنامەی لا گازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان یەکەم ئۆفەری پێشکەشی یۆڤێنتۆس کرد بۆ گواستنەوەی پاوڵۆ دیبالا، تاوەکو بیکاتە شوێنگرەوەی نێیمار لە یانەکە، کە نزیکە ئەو یاریزانە پاریس جێبهێڵێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەداوە، پاریس دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت دیبالا بگوازێتەوە و بۆ ئەمەش ساڵانە بری 12ملیۆن یۆرۆ وەک موچە بەو یاریزانە ئارجێنتینایە دەدات.

لە لایەن خۆشیەوە تۆری سپۆرت میدیا سێت هەواڵێکی بڵاویکردووەتەوە، کە پاریس سانجێرمان ئەمڕۆ دەستی بە گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 26ساڵانەکەی یۆڤی کردووە، کە تاوەکو پێش داخرانی دەرگای گواستنەوەی یاریزانە لە ئینگلتەرا، دیبالا نزیک بوو پەیوەندی بە تۆتێنهام بکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close