تەواو… پاریس سانجێرمان کارێکی ئەنجامدا و بەمەش نزیکە هەموو شتێک کۆتایی بێت

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی ئەوروپا و جیهان چەندین هەواڵیان دەربارەی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا بڵاوکردووەتەوە، لە دواین هەواڵ دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ پارێزەری نێیمار لەگەڵ جۆسێب ماریا مارتۆمیۆی سەرۆکی بارسێلۆنا کۆبووەتەوە و ئێل چرینگیتۆش دەڵێت: “نزیکە هەموو شتێک کۆتایی بێت و نێیمار بگەڕێتەوە بارسێلۆنا”، دوای ئەمەش پاریس کارێکی گوماناوی ئەنجامدا.

مارسێلۆ بلێچێری رۆژنامەنووس، کەمێک پێش ئێستا هەواڵێکی بڵاوکردەوە بە ڤیدیۆوە، کە پاریس سانجێرمان وێنەی نێیمار لە سەر دیوارەکانی لاداوە، ئەمەش راستەوخۆ ئەوە دەردەخات کە نێیمار نزیکە یانەکە جێبهێڵێت.

رۆیشتنی نێیمار رۆژ دوای رۆژ لە پاریس سانجێرمان تادێت هەواڵی زیاتری لە بارەوە بڵاودەکرێتەوە، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە داوای رۆشتنی کرد و دوێنێ لە یەکەم یاریی پاریس سانجێرمان لە لیگ وەن، هاندەران دروشمی جیاوازیان بەرووی نێیمار دا دەگوت و دوای رۆشتنی ئەو یاریزانەیان کرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close