پۆگبا بە لێدوانێک لەسەر داهاتووی خۆی بێ دەنگی شکاند

 

دوای ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری بردنەوە گەورەکەی شەیتانە سوورەکان بوو بەرانبەر بلووز چێلسی بە چوار گۆڵی بێ وەلام، . (پۆل پۆگبا)ی ناوەڕاستکاری مان یۆنیاتد لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەیەکی ئیسپانی بێ دەنگی لەسەر داهاتووی شکاند و قسەی خۆی کرد.

پۆگبا لەم بارەیەوە بە رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ڕاگەیاند ” ڕاستە گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەم هەبوو، بەڵام من ئێستا لە مانچێستەر یۆنایتدم و چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرم کە پیشەی خۆمە وەک یاریزانێکی پڕۆفیشناڵ، من لەو ساتە دڵخۆشم، بەڵام نازانم لە ماوەی داهاتوو چی ڕوو دەدات.

ئاشکرایە کە یانەی ڕیال مەدرید کە پۆگبای بە ئامانجی یەکەمی داناوە، تا 2-9 کاتی لەبەردەستە بۆ ئەوەی پۆگبا بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام بەهۆی تەواو بوونی میرکاتۆی هاوینە لە ئینگلتەڕا ئەو کارە قورس دەبێت، لەبەر ئەوەی مان یۆنایتد هیچ یاریزانێکی نەکڕی بۆ ئەوەی شوێنەکەی پۆگبا پڕ بکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close