ماڕکا زانیاری گرنگ لەسەر گواستنەوەی نێیمار بۆ ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

 

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ریال مەدرید سەبارەت بە گواستنەوەی نێیمار جۆنیۆر بۆ یانەی ریال مەدرید گەشبینە بەڵام پێی وایە کە پێیوستە بە زووترین کات ریال مەدرید هەندێک یاریزان بفرۆشێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە پێویستە پێش گواستنەوەی نێیمار ریال مەدرید چارەسەرێک بۆ گاریس بەیل و خمیس ڕۆدریگێز و مارانۆ دیاز بدۆزێتەوە و هەولی فرۆشتنیان بدات، لە هەواڵەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی کە یانەی شاهانە دەیەوێت پێش دەستپێکی لیگای ئیسپانیا کاری گواستنەوەی نییمار تەواو بکات،بەتایبەتی دوای ئەوەی یانەی پاریس دانی بە گفتوگۆکانی ریال مەدرید دانا.

لە کۆتایی هەواڵەکەدا (ماڕکا) سەبارەت بە زێدان ئاماژەی کردوە کە زیزۆ ڕازیە کە نێیمار بێت و یاریزانە بەڕازیلییەکەش پەیوەندی باشی لەگەڵ ئەستێرەکانی ریال هەیە، ئەوەش واتای ئەوەیە یاریزانەکە لە پێشوازی لێکران لە لایەن یاریزانان کێشەی نابێت و بەگەرمی پێشوازی لێدەکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close