بارسێلۆنا بۆ پاریس سانجێرمان: ئاماده‌ نین یه‌ك دۆلاریش به‌ نێیمار بده‌ین

مه‌رجی بارسێلۆنا بۆ گێڕانه‌وه‌ی نێیمار

بارسێلۆنا ئاماده‌ نییه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بدات و ته‌نیا به‌ مه‌رجێك ده‌توانێت له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان رێكبكه‌وێت.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، به‌رپرسانی بارسێلۆنا ناتوانن یه‌ك دۆلاریش له‌ به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستی نێیمار بده‌نه‌ پاریس سانجێرمان، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌توانن نێیمار به‌ دوو یاریزانی یانه‌كه‌یان بگۆڕنه‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، به‌رپرسانی بارسێلۆنا به‌هۆی كڕینی ئانتوان گریزمان و فڕانكی دی یۆنگ ناتوانن له‌م هاوینه‌ پاره‌ی زیاتر خه‌رج بكه‌ن، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونیان له‌ دوو یاریزان نێیمار به‌ده‌تس بهێنن.

پێشتر بارسه‌لۆنا هه‌ریه‌كه‌ له‌ فیلیپ كۆتینهۆ، ئیڤان راكیتیچ، سێمیدۆ و ئۆمتیتی خستبووه‌ به‌رده‌می پاریس سانجێرمان بۆ ئه‌وه‌ی دووانیان هه‌ڵبژێرن له‌ به‌رامبه‌ر نێیمار، به‌ڵام به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان به‌م پێشنیاره‌ رازی نین.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆكی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان چاویان به‌ یه‌كتری ده‌كه‌وێت پێده‌چێت له‌و دیداره‌ پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسا بچێته‌ پێشه‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close