بە وێنە: کارێکی مرۆڤانەی سەڵاح لەم جەژنە تویتەری تەنیوەتەوە

سەرەتا چیرۆکەکە بە جۆرێکی دیکە باسکرا

محەمەد سەڵاح بە کارێکی مرۆڤانەی تویتەری تەنیوەتەوە و باوکی منداڵێکیش لە تویتەر سووپاسی هێرشبەرە میسرییەکەی کردووە.

لە دوای تەواو بوونی راهێنانەکانی دوێنێی لیڤەرپوول، منداڵێک لەپێناوی سڵاوێکی محەمەد سەڵاح بەدوای ئۆتۆمبێڵی ئەو هێرشبەرە میسرییە کەوتبوو، ببووە هۆی ئەوەی منداڵەکە بە خراپی بکەوێت و زامدار بێت.

محەمەد سەڵاح لە ئاوێنە کەوتنی منداڵەکەی بینیبوو، بۆ دڵنیابوونەوەی لە سەلامەتی ئەو هاندەرە بچووکە بە ئۆتۆمبێڵەکەی گەڕابووەوە و چوو بووە لای منداڵەکە و وێنەیەکی لەگەڵ منداڵەکە گرتبوو.

باوکی منداڵەکە لە تویتەر سووپاسی محەمەد سەڵاحی کردبوو بۆ ئەو هەڵوێستەی و بۆ گرنگیدان بە تەندروستی منداڵەکەی.

پێشتر لە زۆربەی ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرابووەوە، ئەو منداڵە لە دوای یاریی قەڵخانی خێرخوازیی لەلایەن منداڵێکی هاندەری مانچێستەر سیتییەوە لێیدراوە و سەڵاح بینیویەتی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close