بووووووووم، نێیمار هەنگاوێک لە چوونی بۆ ریال مەدرید دوورە

پاریس سانجێرمان ئامادە نییە نێیمار بداتە بارسێلۆنا

بەگوێرەی رۆژنامە فڕەنسی و ئیسپانییەکان نێیمار هەنگاوێک لە چوونی بۆ ریزەکانی ریال مەدرید دوورە و پاریس سانجێرمان ئامادە نییە نێیمار بداتە بارسێلۆنا.

رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، پاریس سانجێرمان ئامادەیە بە خواستن نێیمار بداتە ریال مەدرید و بەپێی بەندێکی خواستنەکەشی ریال مەدرید بتوانێت وەرزی داهاتوو بەیەکجاریی نێیمار بکڕێتەوە، بەڵام یانە فڕەنسییەکە ئامادە نییە نێیمار بە خواستن بداتە بارسێلۆنا.

کەناڵی لاسێکستای ئیسپانیش ئاشکرایکردووە، دەوروبەری نێیمار بە بەرپرسانی ریال مەدریدیان راگەیاندووە نێیمار حەز دەکات بچێتە ریال مەدرید و زیدانیش رازی بووە نێیمار بچێتە ریال مەدرید.

خۆسێ لویس سانچێزی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی رایگەیاندووە، نێیمار تەنیا هەنگاوێک لە چوونی بۆ ریال مودرید دوورە.

ئاریێل رۆدریگێزی رۆژنامەنووسی بڕازیلیش ئاشکرایکردووە بەگوێرەی زانیارییەکانی نێیمار هەنگاوێک لە چوونی بۆ ریال مەدرید دوورە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close