پاریس سانجێرمان: نێیمار له‌ رۆیشتن نزیكبووه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ سبه‌ی یاریی ناكات

پاریس سانجێرمان: گفتوگۆكان بۆ فرۆشتنی نێیمار گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناخی كۆتایی

یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌فه‌رمی رایگه‌یاند، نێیمار به‌شداریی یاریی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی له‌ خولی فڕه‌نسی ناكات.

لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی لیكیپی فڕه‌نسی رایگه‌یاند ‘به‌ بڕیاری یانه‌كه‌مان نێیمار به‌شداریی یاریی سبه‌ی به‌رامبه‌ر نیم ئۆڵمپیك ناكات، چونكه‌ گفتوگۆكان بۆ فرۆشتنی نێیمار له‌گه‌ڵ چه‌ند یانه‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناخه‌كانی كۆتایی، ئه‌مه‌ش واده‌كات نێیمار نه‌توانێت به‌شدرایی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بكات كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یاریی پاریس سانجێرمان له‌ وه‌رزی نوێیی خولی فڕه‌نسی’.

لیۆناردۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی یانه‌ی داهاتووی نێیمار ئاشكرا بكات گوتیشی ‘گفتوگۆكان به‌رده‌وامن، بۆ هه‌موو لایه‌ك گرنگه‌ چاره‌نووسی یه‌كلا بێته‌وه‌، گفتوگۆكان له‌باره‌ی فرۆشتنی نێیمار له‌ هه‌ر كاتێكی دیكه‌ زیاتر چووه‌ته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن’.

نێیمار له‌ چوونی بۆ بارسێلۆنا و ریال مه‌درید نزیكه‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌ چاره‌نووسی یه‌كلا بێته‌وه‌.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close