ته‌واو، نێیمار ده‌چێته‌ ریال مه‌درید نه‌وه‌ك بارسێلۆنا

هه‌موو شتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید دایه‌

میدیاكانی ئیسپانیا و فڕه‌نسا و بڕازیل پێیانوایه‌ دوای هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار، ئێستا هه‌موو شتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید دایه‌ نه‌وه‌ك بارسێلۆنا.

فێرناندۆ كالاسی رۆژنامه‌نووسی بڕازیلی له‌ رادیۆی كادێنا سێر ئاشكرایكردووه‌، ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له‌ گفتوگۆدایه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار، بارسێلۆنا تاكو ئێستا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌ستی به‌ گفتوگۆ نه‌كردووه‌، به‌ڵام ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان هه‌یه‌ و هه‌موو شتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید دایه‌.

رۆژنامه‌ی لۆ پاریزیانی فڕه‌نسی رایگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر به‌ ده‌ستی باوكی نێیمار بوایه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كوڕه‌كه‌یه‌تی، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر گرێبه‌ستی نێیمار بۆ ریال مه‌درید كۆتایی ده‌هات، چونكه‌ باوكی نێیمار په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید زۆر باشه‌، رۆژنامه‌ فڕه‌نسییه‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌ گفتوگۆكانی نێوان ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان هه‌نگاوی خێرایان هاویشتووه‌.

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی ئاشكرایكردووه‌، پاریس سانجێرمان بڕیاری داوه‌ نێیمار بفرۆشێته‌ ریال مه‌درید و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ ریال مه‌دریدیان پێ له‌ بارسێلۆنا باشتره‌.

رۆژنامه‌ی ماركاش له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی له‌ مانشێتی سه‌ره‌كی نووسیویه‌تی ‘نێیمار نزیكه‌ ببێته‌ سپیپۆش’. رۆژنامه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، نێیمار ده‌یه‌وێت له‌ پاریس سانجێرمان بڕوات و پێیوایه‌ رێگای چوونی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاسانتره‌، به‌رپرسانی ریال مه‌دریدیش له‌ ده‌وروبه‌ر و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی نێیماره‌وه‌ ئاماژه‌ی باشیان بۆ ئه‌گه‌ری گرێبه‌ستی نێیمار پێگه‌یشتووه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close