بەپەلە: پێکانەکەی سانێ مەترسیدارترە لەوەی پێشبینی دەکرا

دوای ئەوەی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لێرۆی سانێ لە سەرەتایی یارییەوە توشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت، رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی باس لە سەختی پێکانی ئەو یاریزانە دەکەن

بێڵد کە نزیکە لە هەواڵی یاریزانە ئەڵمانیەکان، باسی لەوە کردووە، سانێ پێکانەکەی سەختە، رەنگە تا کۆتای ئەم وەرزە دووری بخاتەوە لە یاریگاکان

رۆژنامەکە باسی لەوە کردووە، بەیانی بریار دەدرێت کە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت یاخوود نا، لە ئەگەری ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئەوا سانێ تا کۆتی وەرز لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە،

سانێ لە گفتۆگۆدا بوو لەگەڵ بایرن میونشن تا پەیوەندی بەو یانە ئەڵمانیەوە بکات، بەڵام مانچێستەر سیتی رازی نەبوو بەو نرخەی بایرن پێشکەشی کردبوو، بەڵام دوای ئەم پێکانە رەنگە سانێ لە شاری مانچێستەر بهێڵێتەوە ئەم وەرزە تەنیا سەیری یارییەکانی یانە ئینگلیزیەکە بکات

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close