بەربژێرانی باشترین یاریزانی پۆرتوگاڵ ئاشکرابوون و کریستیانۆش رکابەرێکی بەهێزی هەیە

ناوی بەربژێرانی باشترین یاریزانی پۆرتوگاڵ ئاشکرا کران و کریستیانۆ رۆناڵدۆ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ بەربژێرێکی بەهێز رکابەری دەکات بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.

کەمێک پێش ئێستا، بەفەرمی ناوی بەربژێرانی باشترین یاریزان و راهێنەری پۆرتوگاڵ  ”Quinas de Ouro” ئاشکرابوون و لە 3مانگی سێپتێمبەر لە شاری لیشبۆنی پایتەختی پۆرتوگاڵ، باشترین یاریزانی و راهێنەری ساڵی پۆرتوگاڵ دەستنیشاندەکرێت.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، رۆژنامەکانی پۆرتوگاڵ ئاماژەبەوەدەن کە جۆواو فلێکسی یاریزانی پێشووی بێنفیکا و ئێستای ئاتڵێتیکۆ مەدرید بەربژێرێکی بەهێزە، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی Quinas de Ouroباشترین یاریزانی پۆرتوگاڵ.

ناوی بەربژێرانی باشترین یاریزان لە پێنج یاریزان پێکهاتووە، بەهەمان شێوەی باشترین راهێنەرانی ساڵی پۆرتوگاڵ.

پاڵێوراوانی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین  یاریزانی پۆرتوگاڵ:

  1. کریستیانۆ رۆناڵدۆ (یۆڤێنتۆس)
  2. جۆواو فلێکس (ئاتڵێتیکۆ مەدرید و ساڵی رابردووی بێنفیکا)
  3. بێرناردۆ سێلڤا (مانچستەر ستی)
  4. بڕۆنۆ فێرناندێز (سپۆرتینگ لیشبۆن)
  5. رۆبن پێرێز (وۆڵڤەرهامتن)

پاڵێوراوانی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین  راهێنەری پۆرتوگاڵ:

  1. بڕۆنۆ لاج (بێنفیکا)
  2. ڤیکتۆر پێرێرا (شەنگەهای)
  3. فرناندۆ سانتۆس (هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ)
  4. پاوڵۆ فۆسنیگا (رۆما  و ساڵی رابردووی شاختار دۆنێتسک)
  5. ڤیتۆر ئۆلیڤێرا (جیل ڤیسێنتی و ساڵی رابردووی باکۆس فێرێرا)
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close