بەپەلە: دیبالا بۆ تۆتنهام

بە هۆی ئەوەی چەند کاتژمێرێک لە بازار گواستەوەی یاریزانانی پرێمەرلیگ ماوە، لەگەڵ دەست پێکردنی خولەکە، بە فەرمی بازاری گواستنەوەی یایزانان دا دەخرێت لە ئێستادا یانەکانی پرێمەرلیگ خەریکی کۆتایی هێنانن بە گرێبەستەکان

کەمێک پێش ئێستا سکای سپۆرتی ئینگلیزی بڵاوی کردەوە، پۆچەتینۆ لە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دیبالا سەرجەم داواکارییەکانی ئەو یاریزانەی یەکلای کردۆتەوە، تەنیا رێکەوتنی هەردوو یانە ماوە،

سکای باسی لەوە کردووە گرێبەستی دیبالا 70 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەو یاریزانە پێش داخستنی دەرگای گواستەوەی یاریزانان روو لە شاری لەندەن دەکات

دیبالا نزیک بوو لە پەیوەندی کردن بە یانەی مانچێستەر یونایتد بەڵام ئەو یانەیە هەر زوو کشانەوەی خۆی لە گرێبەستەکە راگەیاند، رەنگە لە چەند کات‌ژمێری داهاتوو تۆتنهام گرێبەستەکە یەکلای بکاتەوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close