کریستیانۆ رۆناڵدۆ نهێنی ئاهەنگگێڕانە بەناوبانگەکەی ئاشکرا دەکات

بزانە بەئاواتە یاریی لەگەڵ کامە یاریزان بکات

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی نهێنی ئاهەنگگیڕانەکەی ئاشکرا دەکات و باسی چارەنوسی خۆیشی دەکات لە دوای یاریی تۆپی پێ.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی نهێنی ئاهەنگگێڕانەکەی بە رۆژنامە ئیتاڵییەکەی راگەیاندووە ‘ئەم سێوازە ئاهەنگگێڕانەم زۆر بە سروشتی دەستیپێکرد، لە ئەمریکا لە یاریی بەرامبەر چێڵسی بەمشێوەیە ئاهەنگم گیڕا، دوای ئەوەی گۆڵێکم کرد رامکرد بازێکم دا و هاوارم کرد، هاندەران ئەم شێوازە ئاهەنگگێڕانەیان زۆر پێخۆش بوو، دواتر دووبارەم کردەوە و وای لێهات بەردەوام بەمشیوەیە ئاهەنگ بگێڕم’.
لەبارەی پیشەی خۆی ئەگەر یاریزانی تۆپی پێ نەبووایە، دۆن دەڵێت ‘حەزم دەکرد ئەکتەر یان نمایشکاری جلوبەرگ بوومایە، نازانم تا چەند بە کەڵکی ئەم پیشانە دێم، بەڵام بۆم دەرکەوتووە ئەگەر حەز بکەی هەر کارێک بکەی و متمانەت بەخۆت هەبێت، دەتوانێت سەرکەوتوو بیت’.
هەروەها دۆن لەبارەی ئەو یاریزانانەی حەز دەکات یارییان لەگەڵ بکات، دەڵێت ‘یاریزانی زۆر هەن، بەڵام ئەگەر ناچارم بکەن یاریزانێک دەستنیشان بکەم، ئەوا دەڵێم ئۆزیبیۆ، هەرچەندە لە ژیاندا نەماوە، بەڵام یەکێک بوو لە رەمزەکانی تۆپی پێی پۆرتوگاڵ’.

رۆناڵدۆ لەبارەی جوانترین گۆڵی کاروانی وەرزشی خۆیشی بە رۆژنامە ئیتاڵییەکەی راگەیاندووە ‘لە ژیانی وەرزشیم نزیکەی 700 گۆڵم کردووە، ناتوانم هیچ گۆڵێکیان دەستنیشان بکەم، هەموو گۆڵەکانم پێ گرنگە، پێموایە دوایین گۆڵ و گۆڵی داهاتووم لە هەموویان جوانترن’.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close