هاری ماگوایەر بەفەرمی بووە گرانبەهاترین بەرگریکاری مێژووی تۆپی پێ

مانچێستەر یونایتد بەفەرمی گواستنەوەی ماگوایەری راگەیاند

مانچێستەر یونایتد بەفەرمی گواستنەوەی هاری ماگوایەری بەرگریکاری ئینگلیزی لە لێستەر سیتییەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند و ئەو بەرگریکارە دەبێتە گرانبەهاترین بەرگریکاری مێژووی تۆپی پێ.

مانچێستەر یونایتد بەفەرمی بەرامبەر 80 ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی شەش وەرز ماگوایەری بەرگریکاری ئینگلیزی لە لیستەر سیتییەوە گواستەوە ریزەکانی.

ماگوایەر ریکۆردی ڤان دایکی شکاند و بووە گرانبەهاترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێ، پێشتر ڤان دایک بە 75 ملیۆن پاوەند گرانبەهاترین بەرگریکاری مێژووی تۆپی پێ بوو.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close