بەپەلە.. مێسی تووشی پێکان بوو

 

کەمێک پێش ئێستا ماڵپەڕی فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەواڵی پێکانێکی کتوپڕی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی بڵاوکردوەتەوە.

لەم بارەیەوە یانەی بارسێلۆنا لە هەواڵێکدا ئاشکرای کردوە کە مێسی دوای گەڕانەوەی لە پشووەکەی بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەشداری مەشقەکان بکاتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی مەشقەکانی بەیانی هەستی بە ئازارێکی زۆر لە قاچی ڕاستی کردوە، بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان مێسی کێشەیەکی لە قاچی ڕاستی هەیە و پێویستە کەمێک پشوو بدات و کاتی گەڕانەوەشی بۆ مەشقەکان و یارییەکان لەسەر دوایین ڕاپۆرتی تاقمی پزیشکانی یانەکە دەوەستێت، هەر لەبەر ئەو کێشەیەش مێسی بەشداری گەشتەکەی ئەمەریکا ناکات و هەر لە ئیسپانیا دەمێنێتەوە.

ئاشکرایە کە مێسی لە یارییەکەی دوێنێی جامی خوان گامبەر بەشداری نەکرد و تەنها لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتبوو، یارییەکەش بە بردنەوەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی 2-1 کۆتایی پێ هات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close