ڤیدیۆ: دوای 519 رۆژ ریكۆرده‌كه‌ی ڤیرجل ڤان دایك تێك شكێندرا

دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو هیچ یاریزانێك نه‌یتوانی ڤیرجل ڤان دایك تێپه‌ڕێنێت ( مراوغه‌)ی بكات، ئه‌م ریكۆرده‌ی ڤان دایك بوو به‌ مانشێتی سه‌رجه‌م یانه‌كانی ئه‌روپا و ئینگلته‌را، به‌ڵام دوێنێ له‌ یاریی سوپه‌ری ئینگلیزی ناسراو به‌ قه‌لخانی خێرخوازی، ئه‌م ریكۆرده‌ له‌ لایه‌ن گابرێل خیسۆس تێك شكێندرا و ڤان دایكی تێپه‌ڕاند

519 رۆژ تێپه‌ری به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاریزانێك توانیبێتی ڤان دایك تێپه‌ڕێنێت و مراوه‌غه‌ی بكات، دواین یاریزان میكل مارین یاریزانی نیو كاسڵ بوو كاتێك مانگی سێی ساڵی 2018 ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدا، دوای ئه‌نجامدانی 65 یاریی له‌ سه‌رجه‌م خوله‌كانی جیهان و یاریی كردن به‌رامبه‌ر یانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا و یاریی كردنی دژی رۆناڵدۆ و مێسی و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی تر به‌ڵام هیج یاریزانێك نه‌یتوانی ڤان دایك ببڕێت، به‌ڵام له‌ یاریی دوێنێ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی گابرێل خیسۆس ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدا و ڤان دایكی بڕی و كۆتایی به‌ ریكۆرده‌ مێژوویه‌كه‌ی هێنا

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close