بارسێلۆنا مەرجەکانی فرۆشتنی کۆتینیۆی دیاری کرد

یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند کە بڕیاری داوە ڕێگا بدات فیلیپ کۆتیینۆ بۆ یانەیەکی دیکە بڕوات هەتا ئەگەر بەشێوەی خواستنیش بێت بە مەرجێک بڕە پارەکەی گونجاو بێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دۆپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە فیلیپ کۆتینیۆ بە شێوەی خواستن بە هەر یانەیەک بدات، بەمەرجێک بڕی پارەی گرێبەستی خواستنەکە بگاتە 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ یەک ساڵ، بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو هەگاوەی بارسا بۆ ئەوەیە کە یاریزانەکە بتوانێت خولەکی زیاتر یاری بکات و هەوڵ بدات ئاستی جارانی بگەڕێنێتەوە و بدرەوشێتەوە، دوای ئەوەی لە وەرزی ڕابردوو ئاستی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دابەزینی پێوە دیار بوو.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە هاتنی گریزمان بۆ بارسێلۆنا بارودۆخی کۆتینیۆی زیاتر خراپ کردوە و ئەگەری یاریکردنی یاریزانە بەڕازیلییەکە بە شێوەیەکی زۆر کەمتر دەبێتەوە، لە کاتێکدا یاریزانەکە متمانەی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەریشی لە دەست داوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close