ڤیدیۆ: کێشەکانی نێیمار زۆر لەوە گەورەترە کە باس دەکرا

نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا، کارەکتەری درێژترین درمای بازاری گواستنەوەی ئەم هاوینە، کە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و پێشبینی ناکرێت وا زوو کۆتایی بێت، لە نێوترین دەرکەوتن ئاشکرابوو، کێشەکانی یاریزانە بڕازیلیەکە لەگەڵ پاریس سانجێرمان زۆر لەوە گەورەترە کە باس دەکرا.

ئەمرۆ لە مەشقەکانی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی نێیمار لەگەڵ یاریزانەکانی تر بە شێوەیەکی ئاسایی مەشقە بەکۆمەڵەکانی ئەنجامدا، لە کاتێک کە یاریزانان پشوویەکی کورت وەردەگرن، لیۆناردۆ بەڕێوبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان تەوقە لەگەڵ یاریزانان دەکات، بەڵام نێیمار لەو کاتە بە لایەکی تر دا دەروات و لە لیۆناردۆ نزیک نابێتەوە و تەوقەی لەگەڵ ناکات.

دوای ئەمە، دیمەنی ئەم رووداوە رۆژنامە و ماڵپەرە جیهانیەکانی پر کرد، بەجۆرێکیش لێکدانەوەی بۆ کرا، کە نێیمار کۆتایی بە هەموو شتێک هێناوە و کێشەکانی ئەو یاریزانە لەگەڵ پی ئێس جی زۆر لەوە زیاترن کە باس دەکرا، بەجۆرێک چارەسەرکردنی ئەستەمە.

ڤیدیۆی رووداوەکە:

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close