کریستیانۆ رۆناڵدۆ ڤێلایەکی بە ملیۆنێک و 600 هەزار یۆرۆ کڕیوە

ڤێلایەکە لە ئیسپانیایە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئیسپانیا ڤێلایەکی بە بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار کڕیوە و ئەو ڤێلایە یەکێکە لە شاهانەترین باڵەخانەکان.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ناوچەی ماربیا لە ئیسپانیا ڤێلایەکی لەسەر رووبار بە ملیۆنێک و 600 دۆلار کڕیوە، دەبێتە هاوسێی کۆنۆر مەکگریگۆری ئەستێرەی یارییە جەنگییەکان.

لە ڤێلایەکەی کریستیانۆ دوو هۆلی تایبەت بە سینەما و وەرزشکردن هەیە و چەند ژوورێکی تایبەتیشی بۆ مەساجکردن و ساونا تێدایە.

ئەمە دووەم ڤێلایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئیسپانیا بیکڕێت، پێشتریش لە ناوچەی کۆستا دێل سۆل ڤێلایەکی بە پێنج ملیۆن و 800 هەزار دۆلار کڕیبوو.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close