ئەمڕۆ بە یاری هەڵبژاردەی عێراق پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا دەستپێدەکات

یارییەکانی گرووپی دووەم لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

 

بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر یاریگای کەربەلای نێو دەوڵەتی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی پێ بە بەشداری 9 هەڵبژاردە دەستپێبکات، تیپەکانیش بەسەر دوو گروپ دابەش کراون کە تێیدا گروپی دووەم لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.

لەم بارەیەوە بڕیارە کاتژمێر 7,30 ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر یاری کردنەوەی خولەکە لە نێوان هەڵبژاردەی عێراق و لوبنان بەڕێوە بچێت، یارییەکە کە لە میانەی گروپی یەکەمە لە یاریگای کەربلا دەبێت و دوای ئەویش یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەلەستین و یەمەن لە هەمان گروپ لە کاتژمێر 10 ئەنجام دەدرێت.

جێی ئاماژە پێکردنە یارییەکانی گروپی دووەمی ئەو پاڵەوانێتییە کە خەڵاتی براوەی یەکەمی زیاترە لە 100 هەزار دۆلار لە هەولێر لەسەر یاریگای شەهید فەرنسو هەریری بەڕێوە دەچێت، کە تێیدا هەڵبژاردەکانی سعوودیە و کوێت و ئوردن و بەحرێنی لەخۆوە گرتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close