لە کۆتاییدا نێیمار هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەیشت

 

لە کاتێکدا نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی پاریس سان جێرمان هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ ڕۆیشتن لە یانە فەرنسییەکە دەجەنگێت و هەموو هەوڵی خۆی دەدات، ئەستێرە بەڕازیلییەکە هەوالێکی دڵخۆشکەری سەبارەت بەکەیسی دەستدرێژی کردنە سەر ئافرەتێکی بەڕازیلی پێگەیشت.

بەگوێرەی (سکای نیوز) دادەوەری گشتی شاری ساوباولۆی بەڕازیلی داواکەی(ناجیلا ترینادی)ی ئەو ئافرەتە بەڕازیلییەی ڕەتکردوەتەوە ، کە سکاڵای لەسەر نێیمار تۆمار کردوە و تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی خستوەتە پاڵ یاریزانە بەڕازیلییەکە، بەپێی هەواڵەکە سکاڵایەکە بۆ دادگا ڕەوانە کراوەتەوە بۆ ئەوەی ئەوان بڕیاری کۆتایی ڕابگەیەنێنن.

جێی ئاماژە پێکردنە، دەرکەوتنی بێ تاوانی نێیمار گرنگی زۆر هەیە، بۆ ڕۆیشتنی یاریزانەکە لە پاریس سان جێرمان بەرەو هەر یانەیەکی دیکە لەبەر ئەوەی ئەو کەیسە تەگەرەیەک و ئابڕووچوونێکی گەورە بوو لەبەردەم نێیمار بۆ ئەوەی ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

پێشتریش یاریزانە بەڕازیلییەکە ڕایگەیاندبوو، کە تۆمەتەکان هەڵبەستراون و ئەو هیچ کاری لەو شێوەی ئەنجام نەداوە و ئەو لە لایەن ئەو ئافرەتە کە نمایشکاری جلوبەرگە فێڵێ لێکراوە و تەڵەی بۆ دانراوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close