كریستیانۆ رۆناڵدۆ: به‌داخه‌وه‌م ریال مه‌دریدم به‌جێهێشت و زۆر بیری مارسیلۆ ده‌كه‌م
كریستیانۆ رۆناڵدۆ: هه‌موو رۆژێك چاودێریی هه‌واڵه‌كانی ریال مه‌درید ده‌كه‌م
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ماركا لیندا له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانییه‌وه دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌نجام داوه و له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌وه ده‌ڵێت ‘خه‌ڵاتی (ماركا لیندا) ته‌نیا وه‌رزشوانه ئه‌فسانه‌كان وه‌ری ده‌گرن، بۆیه پێویست بوو كریستیانۆ رۆناڵدۆش ئه‌م خه‌ڵاته به‌ده‌ست بهێنێت. دوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و هه‌موو نازناوه له مه‌درید و ئیسپانیا دڵخۆشم به‌وه‌ی جارێكی دیكه گه‌ڕامه‌وه مه‌درید و ئه‌م خه‌ڵاته‌م پێدرا’.
له‌باره‌ی چانسی یۆڤێنتۆس بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتووش ده‌ڵێت ‘نازانم وه‌رزی داهاتوو یۆڤێنتۆس نازناوی چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت یاخود نا، به‌ڵام وه‌رزی داهاتوو به‌ده‌ستی نه‌هێنین، وه‌رزی دواتر به‌ده‌ستی ده‌هێنین، هه‌موو وه‌رێك ریال مه‌درید و بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس به‌ربژێرن، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك یانه نازناوه‌كه ده‌باته‌وه، بارسێلۆنا پێنج ساڵه پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌رجكردووه كه‌چی نه‌یتوانیوه نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت’.
له‌باره‌ی هۆكاری رۆیشتنی له ریال مه‌درید ده‌ڵێت ‘دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێنا، پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خۆم هان بده‌م و له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز به‌رده‌وام بم شوێنه‌كه‌م و یانه‌كه‌م بگۆڕم’.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ‘هه‌میشه چاودێریی هه‌واڵه‌كانی ریال مه‌درید ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م وه‌رزه وه‌رزێكی نایاب تۆمار بكه‌ن، زۆر بیری ریال مه‌درید ده‌كه‌م، به‌داخه‌وه كه به‌جێمهێشت، زۆر بیری مارسیلۆش ده‌كه‌م، چونكه مارسیلۆ زۆر له‌گه‌ڵ من تێكه‌ڵاو بوو’.
بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌باره‌ی به‌ربژێره‌كانی نازناوی چامپیۆنزلیگ ده‌ڵێت ‘ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، یۆڤێنتۆس و لیڤه‌رپوول به‌ربژێرن، مانچێسته‌ر سیتیش پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات ئه‌ویش به‌ربژێره، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌میشه به‌ربژێره‌كان نازناوه‌كه ببه‌نه‌وه’.