کریستیانۆ دەگەڕێتەوە مەدرید و خەڵاتێکی جیاواز وەردەگرێت

کریستیانۆ دەبێتە خاوەنی خەڵاتی باشترین کەسایەتی وەرزشی لە مێژوو

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگاڵی و یاریزانی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، ئێوارەی ئەمڕۆ بەسەردانێکی فەرمی دەگەڕێتەوە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا و لەوێ خەڵاتێکی جیاواز وەردەگرێت.

تۆری هەواڵی کالشیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ ئەمڕۆ ئێوارە گەشتی مەدرید دەکات و بەشداری ئاهەنگی (مارکا لیندا) دەکات، هەر لەو ئاهەنگەش رۆناڵدۆ خەڵاتی باشترین کەسایەتی وەرزشی لە مێژوو پێدەدرێت.

لە لایەکی تروە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاکە یاریزانە توانیبێتی نازناوی پرێمەرلیگی ئینگلزی، لالیگای ئیسپانی و سێریای ئەی ئیتاڵی بەدەست بێنێت، هەربۆیە ئەم خەڵاتەی پێشکەش دەکرێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close