کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەکو ئەفسانەیەکی مێژووی تۆپی پێ خەڵات دەکرێت

مێسی ئەم خەڵاتەی بەدەست نەهێناوە

کریستیانۆ رۆنالدۆ وەکو ئەفسانەیەکی مێژوویی تۆپی پێ خەڵات دەکرێت، کە پێشتر ئەم خەڵاتە بە زیدانیش بەخشراوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بەنیازە خەڵاتی (مارکا لیندا) بە کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی ببەخشێت، کە لەوەتەی ساڵی 1997وە رۆژنامە مەدریدییەکە ئەم خەڵاتە دابەش دەکات و وەکو رێزێک بۆ کاروانی وەرزشییان بە وەرزشوانان دەدات.

رۆژی دووشەممە لە مەدرید لە مەراسیمێکی تایبەتدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتەکەی پێدەبەخشرێت، کە پێشتر هەریەکە لە مایکل جۆردان، رافایل نادال، زینەدین زیدان، پێلێ، دیغۆ ماڕادۆنا و فێرناندۆ ئەلۆنسۆ ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە، بەڵام مێسی ئەم خەڵاتەی بەدەست نەهێناوە.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close