وەکو چاوەڕێ دەکرا، ریال مەدرید یاریزانێکی بەفەرمی بەڕێکرد

بە خواستن ریزەکانی ریال مەدریدی بەجێهێشت

وەکو چاوەڕێ دەکرا ریال مەدرید بەفەرمی رۆیشتنی خیخۆخ ڤاییخۆی بەرگریکاری یانەکەی راگەیاند.

ریال مەدرید بەفەرمی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رۆیشتنی خیسۆس ڤاییخۆی بەرگریکاری 22 ساڵانی یانەکەی بۆ ریزەکانی وۆلڤەرهامتنی ئینگلیزی بۆ ماوەی وەرزێک راگەیاندووە.

ڤاییخۆ بۆ ماوەی وەرزێک تاکو هاوینی 2020 لە ریزەکانی وۆلڤەرهامتنی ئینگلیزی یاریی دەکات، کە پێشتریش ریال مەدرید بە خواستن بۆ ئێنتراخت فڕانکفۆرتی ئەڵمانی و ریال زاراگۆزای ئیسپانی بەڕێی کردبوو.

ڤاییخۆ لەوەتەی ساڵی 2015 لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکات و 19 یاری بۆ یانەکە ئەنجام داوە و گۆڵێکیشی کردووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close