ریکۆبا: لیۆ مێسی باشترین یاریزانە تا ئێستا بینیبێتم

رۆژ بە رۆژ بەراورد کردنی مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەردەوامە لە لایەن ئەفسانە و ئەستێرەکانی تۆپی پێ، هەندێکیان رۆناڵدۆ و هەندێک مێسی بە باشترین یاریزانی مێژوو دادەنێن، لە دواین بەراوردیش ریکۆبای ئۆرگوایی و یاریزانی پێشووی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئەم کارەی ئەنجام داو و بەراوردی ئاستی ئەو دوو یاریزانەی کرد

ریکۆبا لە نوێترین لێدوانی دەربارەی ئاستی مێسی گوتی: تا ئێستا سەیری یاریی تۆپی پێم کردبێت، مێسی باشترین یاریزان جیهان بوە بینیبێتم، ئەو یاریزانە 15 ساڵە بە بەرزترین ئاست لەگەڵ بارسێلۆنا دەردەکەوێت

دەربارەی بەراوردی مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریکۆبا گوتی: ئاساییە رۆناڵدۆ بە مێسی بەراورد بکرێت، چونکە رۆناڵدۆ لە سەردەمی مێسی یاریی دەکات، بەڵام ئەگەر ئێستا یاریی هەردووکیان لە یەک کاتدا هەبێت بە دڵنیایەوە سەیریی یاریی مێسی دەکەین

لە کۆتایی قسەکانی ریکۆبا گوتی، پێشتر یارییم بەرامبەر مێسی ئەنجام داوە، بەراستی ئەو دیاردیەکی تۆپی پێیە

ریکۆبا لە هێلی هێرشبەری ئینتەر میلان یاریی ئەنجام دەدا لە ساڵی 1997 تا ساڵی 2008 لەگەڵ ئینتەر میلان لە 175 یاریی توانیبووی 53 گۆڵ بۆ نیراتزۆری تۆمار بکات، لە ساڵی 2015 وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ راگەیاند

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close