ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی بۆ ئەم وەرزە دیاری کرد

 

دوای ئەوەی جیان لویجی بۆفۆن، گۆڵپارێزی ناسراو دوای گەڕانەوەی جارێکی دیکە بۆ یانەکەی ئاستێکی نایابی بەرانبەر ئینتەرمیلان پێشکەش کرد و 3 لێدانی سزای گێڕایەوە، ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس سەبارەت بە گۆڵپارێزی سەرەکی لەم وەرزە قسەی خۆی کرد.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس سەبارەت بە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە بۆ ئەم وەرزە دەڵێت ” بۆفۆن دوێنێ ئاستێکی سەرسوڕهێنەری بەرانبەر ئینتەر میلان پێشکەش کرد بە تایبەتی لە لێدانە سزا یەکلاکەرەوەکاندا، ئەو جەنگاوەرێکی ئازایە و لە ساتە سەختەکاندا هەمیشە دەردەکەوێت، بەڵام لای ئێمە پێشتر ڕوون کراوەتەوە کە چیزینی گۆڵپارێزی سەرەکی دەبێت.

جێی ئاماژەیە یانەی یۆڤێنتۆس لە دوایین یاری دۆستانەیدا دوێنێ ئێوارە بە گۆڵێک لەگەڵ ئینتەر میلان یەکسانبوو، لەم یارییەش لە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە یۆڤێنۆتس بردیەوە دویا ئەوەی بۆفۆن سێ لێدانی سزای یاریزانانی ئینتەری گێڕایەوە و بردنەوەی بۆ یانەکەی دەستەبەر کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close