گریزمان بەهۆی کێشەی گرێبەستەکەی ڕووبەڕووی سزای ڕاگرتن دەبێتەوە

 

لە تازەترین لێدوانیدا(خافێر تیباس) سەرۆکی دەستەی لیگای ئیسپانیا ڕایگەیاند کە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەتوانێت تەگەرەیەکی گەورە بۆ بەشداری کردنی گریزمان لەگەڵ بارسێلۆنا دروست بکات.

ڕۆژنامەی (as)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە سەرۆکی دەستەی لیگا لە لێدوانێکیدا بۆ ئێزگەی (ئۆندا سێرۆ) گوتویەتی” یانەی ئالەتیکۆ مەدرید بەهۆی سکاڵایەکەی لە گرێبەستی گریزمان لەگەڵ بارسێلۆنا دەتوانێت بلیتی نێودەوڵەتی یاریزانەکە بە بارسێلۆنا نەدات و بەم شێوەیەش گریزمان ناتوانێت لەیارییە فەرمییەکان گرێبەستی یانە کەتەلۆنییەکە بپۆشێت، هەروەها تیباس لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت دەبێت ڕێگا چارەیەک هەبێت بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارە بکرێت، بەڵام سەبارەت بە ڕۆڵی ئێمە من دەڵێم ئێمە هیچ دەستەلاتێکی دادەوەریمان نییە تا ڕایبگەیەنێن، بەڵکو لایەنی بەرپرس هەیە کە ئەو کێشەیە دەگرێتە خۆی و هەولی چارەسەری دەدات.

ئاشکرایە کە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید سکالای لەسەر یانەی بارسێلۆنا کردوە، بەهۆی ئەوەی کە یاریزانەکە و یانەکە پێش میرکاتۆی هاوینە هەموو شتێکیان ئەنجام دابوو، ئەمەش گەر بسەلمێندرێت واتای ئەوەیە بارسا لەم ساتە ڕێکەوتنی کردوە کە مەرجی شکاندنی گرێبەستی گریزمان 200 ملیۆن یۆرۆ بووە، بەم شێویەش یانەی بارسێلۆنا دەبێت 80 ملیۆن یۆرۆی دیکە بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close