لیڤەرپوول شەش ئۆفەری لەپێناوی یاریزانێک پێشکەشی ریال مەدرید کردووە

ریال مەدرید سەرجەم ئۆفەرەکانی لیڤەرپوولی رەتکردووەتەوە

لیڤەرپوول شەش جار ئۆفەری پێشکەشی ریال مەدرید کردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری یاریزانێکی بێت، ریال مەدرید سەرجەم ئۆفەرەکانی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لیڤەرپوول لەسەر داوای یۆرگن کلۆپ شەش جار ئۆفەری پێشکەشی ریال مەدرید کردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری مارکۆ ئەسیسنیۆی یاریزانی لاوی ئیسپانی یانەکە بێت، بەڵام ریال مەدرید سەرجەم ئۆفەرەکانی رەتکردووەوە.

پێشتر میدیایە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردبوو، ریال مەدرید بڕیاری داوە ئیسکۆ و ئەسینسیۆ بە کەمتر لە 72 ملیۆن پاوەند بفرۆشێت بۆ ئەوەی پارەی کڕینی پۆگبا دابین بکات، بەڵام زیدان لە بەڕێکردنی ئەسیسنسیۆ پەشیمان بووەتەوە و ئامادە نییە دەستبەرداری بێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close