عێراق و ئێران لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە

 

کەمێک پێش ئێستا تیروپشکی پالاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر 2022 راکێشرا و تێیدا 40 هەڵبژاردەی ئاسیا بەسەر 8 گروپ دابەشکران.

بەگوێرەی تیروپشکەکە هەڵبژاردەی عێراق کە لە ئاستی دووەم بوو، بەر هەڵبژاردەکانی ئێران و بەحرێن و هۆنک کۆنگ و کەمۆدیا کەوتوە، ئەوە گروپێکی هاوسەنگە تا ڕادەیەکی زۆر، یارییەکانیش بە شێوازی چوون و هاتن دەبن، عێراق سەرجەم یارییەکانی لە یاریگای بەسرەی نێو دەوڵەتی ئەنجام دەدرێت، کە شوێنی نزیکەی 80 هەزار هاندەر دەبێتەوە.

بەم شێوەیەش عێراق یەکەمین یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر بەحرێن دەبێت لە بەرواری 5-9-2019 لە کاتێکدا دووەمین یاری لە بەسرە دەبێت و تێیدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆنک کۆنگ دەبێتەوە.

جێی ئاماژەیە کاتانیچی سلۆڤینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقەو بەم زووانەش تیپەکە بەشداری پاڵەوانێتی ڕۆژئاوایی ئاسیا دەکات، وەک یەکەمین قۆناخی خۆئامادەکارییەکان بۆ پالاوتنی مۆندیالی قەتەر کە ئامانجی گەورەی هەڵبژاردەکەیە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close