ریال مه‌درید له‌پێناوی كڕینی پۆگبا پێنج یاریزانی ده‌فرۆشێت
مان یونایتد له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی پۆگبا مه‌رجی هه‌یه
ریال مه‌درید له‌پێناوی كڕینی پۆگبا به‌نیازه پێنج یاریزانی یانه‌كه‌ی له‌م هاوینه به‌ڕێبكات، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی كڕینی ناوه‌ڕاستكاره فڕه‌نسییه‌كه دابین بكات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌یدا ئاشكرایكردووه، مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده نییه به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری پۆل پۆگبا بێت، بۆیه داوای 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات له به‌رامبه‌ر پۆگبا، به‌ڵام زیدان و به‌رپرسانی ریال مه‌درید ده‌یانه‌وێت به ئارامی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیش كه ئه‌ویش له مه‌درید ده‌رده‌چێت، له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی ئاشكرایكردووه، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت پێنج یاریزانی یانه‌كه‌ی بفرۆشێت و گه‌نجینه‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه.
هه‌ریه‌كه له ماركۆ ئه‌سینسیۆ، ئیسكۆ، گاریس به‌یل، خامێس رۆدریگێز و دانی سیبایۆس ئه‌و پێنج یاریزانه‌ن كه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداریان بێت و له به‌رامبه‌ر فرۆشتنیان 200 ملیۆن یۆرۆ به‌ده‌ست بهێنێت.
خامێس رۆدریگێز له نێوان چوونی بۆ ناپۆلی و ئاتلێتیكۆ مه‌دریددایه، سیباسیۆس هه‌نگاوێك له چوونی بۆ ئارسێناڵ دووره، به‌یل تاكو دوایین ساته‌كان هێشتا ده‌یه‌وێت چاوه‌ڕێ بكات و هه‌ركه‌سێكیش 80 ملیۆن یۆرۆ به ئیسكۆ و ئه‌سینسیۆ بدات، ریال مه‌درید ده‌یانفرۆشێت.