گریزمان: ره‌نگه بۆ هه‌تاهه‌تایه هاوشێوه‌ی مێسی نه‌بینینه‌وه
ئانتوان گریزمانی فڕه‌نسی و هێرشبه‌ری تازه‌ی بارسێلۆنا له نوێترین دیمانه‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه بۆ چێژوه‌رگرتن له تۆپی پێ هاتۆته بارسێلۆنا، ده‌شڵێت: مێسی جیاوازه له هه‌مووان و ره‌نگه 30 ساڵ جارێك ئه‌ستێره‌یه‌كی وه‌ك مێسی دووباره بێته‌وه، ره‌نگه بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ش هاوشێوه‌ی لیۆ نه‌بینیوه.
ئانتوان گریزمان له دیمانه‌یه‌كدا كه له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی بارسێلۆنا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له ڕووی ئاستی یاریكردن هیچ یانه‌یه‌ك وه‌ك بارسێلۆنا نییه، ده‌شڵێت: دڵنیام ده‌توانم له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه چێژ له بارسێلۆنا وه‌ربگرم، هانده‌رانیش من باش ده‌ناسن، ده‌زانن هه‌موو توانای خۆم بۆ خزمه‌تی تیپه‌كه‌م ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ.
گریزمان ده‌شڵێت: مێسی وێنه‌ی تۆپی پێیه، ئه‌و شته‌ی ئه‌و هه‌یه‌تی هیچ یاریزانێكی دیكه نییه‌تی و ته‌واو له هه‌مووان جیاوازه.
گریزمان زیاتر ده‌ڵێت: له‌وجۆره یاریزانانه‌م كه ده‌توانم له كورترین ماوه خۆم له‌گه‌ڵ تیپه نوێیه‌كه‌م بگونجێنم، پێشتر كاتێك له ریال سوسیداده‌وه روومكرده ئاتڵێتیكۆ مه‌درید سه‌ره‌تا تووشی زه‌حمه‌تی بوومه‌وه تا خۆم له‌گه‌ڵ پلانه‌كانی دیێگۆ سیمیۆنی گونجاند، دواتر له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید جێگیر بووم و ته‌واوی كاته‌كانم به ئاسووده‌یی تێپه‌ڕ كرد.
ئانتوان گریزمانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، رۆژی هه‌ینی رابردوو به فه‌رمی به 120 ملیۆن یۆرۆ له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه روویكرده بارسێلۆنا، گریزمان له‌گه‌ڵ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال سوسیداد ده‌ستی به یاریكردن كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی تێپه‌ڕ كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 202 یاری 52 گۆڵ و 18 ئاسیستی بۆ سوسیداد كرد، دواتر له هاوینی 2014 به گرێبه‌ستێكی 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 257 یاری كرد و 133 گۆڵ و 50 ئاسیستی تۆمار كرد..