لیڤەرپوول بۆ گەڕانەوەی کۆتینیۆ گرێبەست پێشکەش بە بارسێلۆنا دەکات

 

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ئاشکرای کردوە کە یانەی لیڤەرپوول دەیەوێت جارێکی دیکە (فلیپ کۆتینیۆ)ی یاریزانی خۆی بگەڕێنێتەوە (ئەنفیلد) و بۆ ئەوەش ڕێدز دەستەوارەیەکی پێشکەش بە یانەی بارسێلۆنا کردوە.

ڕۆژنامەی (ئێکسپرێس)ی بەریتانی ئاماژەی کردوە کە لیڤەرپوول دەیەوێت سوود لەو بارودۆخەی ئێستای بارسێلۆنا وەربگرێت بۆ ئەوەش یانەکە ئامادەیی دەبڕیوە کۆتینیۆ بۆ دوو ساڵ بە شێوەی خواستن دووبارە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، لەگەڵ بڕگەیەک لە گرێبەستەکە کە تێیدا هاتوە یانەی لیڤەرپوول دەتوانێت دوای ئەو دووساڵە کۆتینیۆ بە بری 88 ملیۆن یۆرۆ کۆتینیۆ بە فەرمی بکڕێتەوە.

جێی ئاماژەیە، کۆتینیۆ تا ئێستا نەیتوانیوە لەگەڵ بارسێلۆنا ئاستی پێویست پێشکەش بکات، بۆیە یانە کەتەلۆنییەکە بەنیازە بیفرۆشێت یان یاریزانەکە بخاتە نێو بابەتی گەڕانەوەی نێیمار و یاریزانەکە بە پاریس سان جێرمان بدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close