بریکاری کۆتینیۆ لەسەر بابەتی نێیمار هێرش دەکاتە سەر بەرپرسانی بارسێلۆنا

 

کیا جۆربشیان، بریکاری کارەکانی یاریزان(فیلیپ کۆتینیۆ) ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنا هێرشێکی توندی کردە سەر بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا و بە درۆزن و فیڵباز وەسفی کردوون.

جۆربشیان بە ئێزگەی “RMC Sport”:ی گوت “پیپ سیگوڕا بەڕێوەبەری بارسێلۆنا پێی ڕاگەیاندم کە کۆتینیۆ بۆ فرۆشتن نییە، هەروەها بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەش هەمان قسەی کرد و گوتی گۆتی دەمێنێتەوە، بەڵام ڕاستییەکەم زانی کە ئەویش ئەوەیە دەیانەوێت کۆتینیۆ ببێتە بەشێکی سەرەکی لە گرێبەستی گەڕانەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا، لەبەر ئاندرێ کۆریا نوێنەری بارسێلۆنا لە ئەمەریکای لاتین فشارێکی زۆر دەکات بۆ ئەوەی ئەو کارە ڕووبدات، لە کاتێکدا ئێمەش ڕێزمان لە قسەی بەرپرسانی بارسێلۆنا گرت و یاریزانەکەمان بۆ هیچ یانەیەک پێشنیار نەکرد، بەڵام دەرکەوت ئەوان درۆزن و فێڵبازن و ڕاستی دەشارنەوە.

جێی ئاماژەیە یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە هەر یەکە لە کۆتینیۆ و مالکۆم و راکیتیچ و دیمبلی بخاتە نێو گرێبەستی گەڕانەوەی نێیمار بۆ یانەکە، ئەو بابەتەش سەرئێشەیەکی زۆری بۆ بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە دروست کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close