تەواو رۆیشتنی ئیکاردی لە ئینتەر بەفەرمی یەکلابووەوە

رهێنانەکانی ئینتەر میلانی بەجێهێشت

رۆیشتنی ماورۆ ئیکاردی لە ئینتەر میلان یەکلابووەتەوە و ئەو هێرشبەتە ئارجێنتینییە راهێنانەکانی ئینتەری بەجێهێشت.

یانەی ئینتەر میلان لە بەیاننامەیەکیدا بەفەرمی رایگەیاندووە بە رەزامەندیی هەردوولا ئیکاردی راهێنانەکانی ئینتەری بەجێهێش و بەشداریی گەشتی ئامادەکاریئ نێرادزۆری لە ئاسیا ناکات و گەڕاوەتەوە میلانۆ.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئیکاردی بۆ ماوەی پێنج وەرز بە مووچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە یۆڤێنتۆس دەکات و بەمزووانە گرێبەستەکە دەبێتە فەرمی.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close