ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ ریزه‌كانی دواخست
ریال مه‌دریدی ئیسپانی گواستنه‌وه‌ی پۆل بۆگبای بۆ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی دواخست، به‌هۆی داڕشتنی پلانێكی تازه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بێ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج بكات.
رۆژنامه‌ی ئاس بڵاویكرۆدته‌وه، ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی پۆگبای بۆ ریزه‌كانی دواخست و به‌نیازه له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌ست به‌گواستنه‌وه‌ی بكات، ئه‌وه‌ش له پێناو فرۆشتنی چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه‌ی، چونكه ریال تا ئێستا 300 ملیۆن یۆرۆی له كڕینی یاریزانان خه‌رج كردووه، نایه‌وێت سه‌رپێچی له خه‌رج كردنی پاره‌دا بكات كه دژی یاساكانی یوێفابێت.
ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت فایخۆ و سیبیایۆس و خامیس رۆدریگز و ماریانۆ دیاز بفرۆشێت و پاره‌ی كڕینی پۆگبا كۆبكاته‌وه.