پاریس سان جێرمان نرخی فرۆشتنی نێیماری بە بارسێلۆنا ڕاگەیاند

باوکی نێیمار لەگەڵ بەرپرسانی ریال مەدرید قسەی کردوە

 

دوای ئەوەی نێیمار جۆنیۆر جارێکی دووپاتی کردەوە کە نایەوێت لەگەڵ یانەی پاریس سان جیرمان بەردەوام بێت و دەیەوێت بۆ بارسێلۆنا بگەڕێتەوە، یانە فەرنسییەکە نرخی فرۆشتنی یاریزانەکەی بە یانە کەتەلۆنییەکە ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی پاریس سان جێرمان بری 222 ملیۆن یۆرۆی وەک کۆتا نرخی نێیمار دیاری کردوە، ئەوەش هەمان بری ئەو پارەیەیە کە پاریس بۆ شکاندنی گرێبەستی نێیمار بە بارسێلۆنای دا، بەگوێرەی هەواڵەکە پاریس بەدوای گەڕانەوەی پارەکەی خۆی دەگەڕێت و خوساتی ئەوەی نییە هیچ یاریزانێکی بارسێلۆنا بخرێنە نێو گرێبەستەکە و گرنگی هیچ گرنگی بە هێنانی دیمبلی یان کۆتینیۆ یان ڕاکیتیچ نادەن، لە کۆتایی هەواڵەکەش هاتوە کە بارتۆمیۆی سەرۆکی بارسێلۆنا بەنیازە لە چەند هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی ڕاستەقینە و جیدی لەسەر نێیمار لەگەڵ یانە فەرنسییەکە بکات.

لە لایەکی دیکەوە هەر سەبارەت بە نێیمار هەندێک لە میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژەیان کردوە کە باوکی نێیمار بابەتی گواستنەوەی نێیماری لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید کردوە، بەگوێرەی هەواڵەکەش هاتنی نێیمار بۆ ریال مەدرید لەلایەن پێرێزی سەرۆکی یانە گڵۆپی سەوزی بۆهەڵکراوە، بەڵام بێ ڕەزامەندی زێدان هیچ کارێک ئەنجام نادرێت و هاتنی نێیمار دەبێت بە فەرمانی زیزۆ بێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close