میدێل به‌رگری له مێسی ده‌كات و ره‌خنه له بڕیاره‌كه‌ی ناوبژیوان ده‌گرێت
له یاریی به‌رامبه‌ر بڕازیلیش زوڵمیان له مێسی و هاوڕێیه‌كانی كرد
گاری میدێلی یاریزانی چیلی به‌رگری له مێسی ده‌كات و پێیوایه ناوبژیوان زوڵمی لێ‌كرد به كارتی سوور له یارییه‌كه‌ی چیلی و ئارجێنتینا كردییه ده‌ره‌وه.
گاری میدێلی ناوه‌ڕاستكاری چیلی كه له خوله‌كی 37 له‌گه‌ڵ مێسی به‌یه‌كدا چوون و ناوبژیوانی یارییه‌كه یه‌كسه‌ر هه‌ردووكیانی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه، له‌باره‌ی كارته سووره‌كه‌وه گوتی ‘ناوبژیوانی یارییه‌كه زۆر به خراپی مامه‌ڵه‌ی كرد و زوڵمی له مێسی كرد، ده‌بوا ته‌نیا كارتی زه‌ردی به‌ڕووی من و مێسی به‌رزكردباوه، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد به كردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردووكمان’.
هه‌روه‌ها میدێل ده‌شڵێت ‘ناوبژیوان له یاریی بڕازیل و ئارجێنتینا زوڵمی له ئارجێنتینا كرد، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه بوو، مێسیش مافی خۆی بوو بۆ وه‌رگرتنی مێدالیای پله‌ی سێیه‌م ئاماده نه‌بێت، چونكه زوڵمیان لێ‌كرد’.